دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

وادەی دەستپێکردنی گەشتی حاجیانی هەرێم راگەیەندرا

هەرێم نیوز 

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی پێنجەوە یەکەم وەجبەی حاجیانی هەرێم بەرەو عەرەبستانی سعودیە بەڕێدەکەون.

کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ پێنج هەزار و 190 حاجیی هەرێمی کوردستان فەریزەی حەج جێبەجێدەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش لە ناوەڕاستی مانگی پێنجەوە یەکەم وەجبەی حاجیان بەرەو سعودیە بەڕێدەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەندەی ئاگاداربین، لە ئێستادا هیچ هاوڵاتییەکی هەرێم بە ڤیزای حەج یان عومرە لە عەرەبستانی سعودیە نییە، ئەمەش بەهۆی ئەو رێککارە توندانەی ئەو وڵاتە گرتووەیەتییە بەر بۆ حەجی ئەمساڵ

وتیشی، داوامانکردووە هیچ هاوڵاتییەکی هەرێم لە سعودیە خۆی نەشارێتەوە، چونکە هەر کەسێک بەو هۆیەوە دەستگیربکرێت 20 هەزار ریاڵی سعودی سزادەدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP