هەرێم نیوز
وهزارهتی دهرهوهی ئێران ڕایدەگەنێت، تۆمەتەکانی دژ بە تاران سەبارەت بە یارمهتیدانی حوسییهكان یەمەن بۆ هێرشكردنه سهر ئیسرائیل ڕهتدهكاتهوه و هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ڕژێمی ئیسرائیل لە دژی وڵاتەکەی شەرمەزار دهكات، بهڵام دهڵێت، پشتیوانیكردن له دۆسیهی فهڵهستین شتێكی بنهڕهتییه.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، دووبارەكردنەوەی ئەو بانگەشە بێ بنەمایانەی دەدرێتە پاڵ ئێران، بە ئەنجامدانی ئەو كردەوە قارەمانانەی گەلی یەمەن بۆ بەرگریكردن لەخۆی و گەلی فەلەستین ئەنجامیدەدات، بێڕزیكردنە بەو گەلە ستەملێكراوە بەهێزە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران له بەیاننامەیەکدا، كە درەنگانێكی شەوی رابردوو بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بەوەدەكات، هیچ گومان لەوەدا نییە کە پشتیوانی یەمەنییەکان لە گەلی فەلەستین بڕیارێکی سەربەخۆیە، کە لە هەستی هاوپشتی مرۆیی و ئیسلامیی ئەوان لەگەڵ خوشک و برا فەلەستینیەکانیان سەرچاوەی گرتووە، گەڕاندنەوەی ئەو کردەوانە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بانگەشەیەكی چەواشەکارانەيەو ئامانج لێی پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانانەیە کە قەوارەی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین ئەنجامیانداوە، شاردنەوەی شکستەکانی و دروستکردنی بیانووە بۆ زیاتر ناسەقامگیرکردنی ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە، هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکاو قەوارەی زایۆنی لە دژی نیشتمانە خۆشەویستەکەمان شەرمەزار دەکات، ئەمریکا و قەوارەی زایۆنیش بە تەواوی بەرپرسیار دەکات لە دەرئەنجام و کاردانەوەکان کە رەنگە لە ئەنجامی ئەم هەڕەشانەدا بێتە ئاراوە.