هەرێم نیوز
ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیست جۆرناڵ لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئاماژەی ڤە نامەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عەلی خامنەیی کردووە و لەسەر زاری بەرپرسێک نووسیویەتی، کە سەرۆکی ئەمریکا لە نامەکەیدا بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی بە عەلی خامنەیی بە "ئەزیز" ناوبردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتریش ماڵپەڕەکان لەوان ئەکسیۆس بڵاویانکردبووەوە، کە نامەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عەلی خامنەیی تۆنێکی بەهێزی هەبووە و وادەی دوو مانگی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی لەخۆگرتبوو.
بە پێی ڕاپۆرت و لێدوانەکان، لەناو نامەکەدا، ترامپ ماوەی دوو مانگی دابوو بە خامنەیی بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن.
ئیکۆنۆمیست لە وتارەکەیدا لەبارەی خامنەیییەوە نووسیویەتی "یان لە ڕکابەرەکانی تێپەڕیوە یان بەرپرسان و پیاوانی ئایینی و فەرماندەکانی دەستەمۆ و گوێڕایەڵی خۆی کردووە". »
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: بە قبوڵکردنی دانوستان لەگەڵ نوێنەرانی خامنەیی، دۆناڵد ترەمپ شەرعیەتی نێودەوڵەتی بە خامەنەیی و رژێمەکەی بەخشیوە و دەنگی گۆڕانی ڕژێمی بێدەنگ کردووە. »