دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

گەری چوارەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا بە کوێ گەیشت؟

هەرێم نیوز

نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران رایدەگەیەنێت، “کاردەکەین بۆ رێکخستنی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ تاران، لەم هەفتەیەدا”.

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ـی راگەیاند، ئەمریکا هەوڵدەدات خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، لەم هەفتەیەدا رێکبخات.

وتیشی، گفتوگۆی هەردوولا لە پێشکەوتندایە و ترەمپ دەیەوێت بەشێوەیەکی دیپلۆماسی، چارەسەری ئەم کێشەیە بکات، ئەگەر بکرێت، بۆیە هەموو هەوڵێک بۆ ئەوە دەدرێت.

تائێستا سێ خولی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و بە نێوەندگیریی عومان، بەڕێوەچووە، هەردوولا گفتوگۆکان بە “ئەرێنی” وەسفدەکەن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP