هەرێم نیوز
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەماڵپەری نور نیوزی ئێرانی ڕاگەیاندووە، چوارەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوه دەچێت.
ماڵپەری "ئاکسیۆس"ی ئەمریكی، لەزاری ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا بڵاویكردووەتەوە، واشنتۆن هەوڵدەدات لەم هەفتەیەدا خولی چوارەمی دانوستانەكانی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی رێکبخات.
هاوکات لای خۆیەوە ئێران وەڵامی دایەوە، لە ڕێگەی فاتمە موهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێرانەوە و ڕایگەیاند، "هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ دانوستانەکاندا نییە، چاوەڕێی ڕاگەیاندنی وەزیری دەرەوەی عومان دەکەین".