هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی لە ئامێرەکانی هەڵبژاردنەکاندا ڕاگهیاند و دهڵێت، ئامانجیان نههێشتنی ساختهكارییه.
ئهمڕۆ دووشهممه، حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگهیاند، "ئامێری ڕاگهیاندنی ئەنجامەکان چەندین تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لەخۆدەگرێت، بە هەنگاوێک کاردەکات کە وای لێدەکات پشتی مۆر و لیبێڵی کاغەزەکە بناسێتەوە و جیاوازی بکات لە نێوان کاغەزەکانی نادروست و مۆرنەکراو".
ئاماژەی بەوەش کرد، "کۆمیسیۆن سوورە لەسەر بەکارهێنانی هەموو ئەو پێشکەوتنانەی کە لە جیهانی تەکنەلۆژیادا هەیە، لە هەمووی گرنگتر خاڵە بەهێزەکانی پرۆسەکەیە لەسەر کاغەزی دەنگدان کە جگە لە ئامێرەکە کەس ناتوانێت ناوەڕۆکی فۆڕمی دەنگدانەکە بزانێت.
باسی لەوەش کرد، "هەموو ئەم ڕێوشوێنانەش بە ئامانجی نەهێشتنی ساختەکارییە، کە بە شەفافیەتێکی زۆرەوە کاردەکات."