هەرێم نیوز
كه‌شناسی عێراق ڕایگەیاند: "له سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه قۆناغ به قۆناغ شه‌پۆله‌كه كۆتایی دێت".
ئەمڕۆ دووشەممە، ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق، لە بڵاوەکراوەیەکیدا ئاماژەی بە واده‌ی كۆتایی هاتنی شه‌پۆلی خۆڵبارین کرد كه له به‌یانی ئه‌مڕۆوه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه. به‌پێی واده‌كه‌ش، له سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه قۆناغ به قۆناغ شه‌پۆله‌كه كۆتایی دێت.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی له راگەیەندراوەکەیدا وتی: "به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی ڕێژه‌یی له رووی بینین و خۆڵبارینێكی روون له زۆرێك له ناوچه‌كانی شاره‌كاندا هه‌یه، ئه‌و شه‌پۆله‌ش به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و باكووری ڕۆژهه‌ڵات ده‌ڕوات، ده‌گاته هه‌ندێك ناوچه‌ی باشوور".
باسی لەوەشکرد، "پێشبینی ده‌كرێت چڕی تۆز و خۆڵ له كاتژمێره‌كانی شه‌ودا ورده ورده كه‌مببێته‌وه، له‌كاتێكدا سبه‌ی سێشه‌ممه هه‌ندێك تۆزی درێژخایه‌ن له به‌رگه‌هه‌واوه ده‌مێنێته‌وه.