دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

عێراق لە لیستی مەترسیدارترین وڵاتدایە

 8:33:29 PMهەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت:  "سەردانی 21 وڵاتی جیهان مەکەن کە لەناویاندا عێراقیش هەیە".

 ئەمڕۆ دوشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بڵاوکراوەیەکدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی و ڕایگەیاند: "پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریكا بەهیچ شێوەیەک سەردانی ئەو وڵاتانە نەكەن كە مەترسی تیرۆر و تاوان و رفاندنیان تێدایە".

وەزارەتەکە، لیستێكی بەناوی ئەو وڵاتانەی جیهان بڵاوكردووەتەوە كە مەترسیدارن بۆ گەشتكردنی هاووڵاتییانی ئەمریكا، لەوانەش عێراق، ئێران، رووسیا، ئۆكرانیا، سووریا، لوبنان، كۆریای باكوور، یەمەن، بێلاروس و چەند وڵاتێكی ئەفریقا و ئەمریكای لاتین.

هاوکات گووتی:  "پێویستە لەسەر هاوڵاتیانی ئەمریكا زۆر ئاگاداربن لە گەشتكردن بۆ چەند ناوچەیەكی مەكسیك، بەهۆی زیادبوونی تاوانەكانی كوشتن و رفاندن دەرهەق بە هاوڵاتیانی بیانی".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP