دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

عێراقچی بۆ ترەمپ: دیپلۆماسی تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن

هەرێم نیوز 

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئامانجی کۆتایی  ترامپ کە چەندین جار وتوویەتی "تەنها شتێک کە ئێران ناتوانێ هەیبێت چەکی ئەتۆمییە"، تەنها یەک ڕێگا هەیە بۆ بەدیهێنانی هەیە ئەویش رێگای دیپلۆماسی، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و قازانجی یەکتر، دەشڵێت، ناتانیاهۆ بەوپەڕی بێچاو ڕوویەوە ئەیەوێت بە ترەمپ بڵێ چی بکات و چی نەکات. 

عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پاڵپشتی کردنی جینۆسایدی ناتانیاهۆ لە غەززە بە ناردنی چەکی کوشندە، و داوای شەڕ بە ناوی نەتانیاهۆ لە یەمەن، هیچ دەستکەوتێکی بۆ گەلی ئەمریکا بەدەست نەهێناوە.

وتیشی، ناتانیاهۆ بەوپەڕی بێچاو روویەوە هەوڵ بە   ترامپ بلێت چی بکات و چی نەکات، هەروەها جیهان زانیویەتی کە چۆن ناتانیاهۆ ڕاستەوخۆ دەستوەردان لە حکومەتی ئەمریکا دەکات بۆ ئەوەی بەرەو کارەساتێکی دیکە لە ناوچەکەماندا ببات.

عێراقچی دەشڵێت، ناتانیاهۆ فێڵی لە بایدن کرد و 23 ملیار دۆلاری پارەی باجی خەڵکی ئەمریکای برد. هەرچەندە ئەم بڕە پارەیە بە بەراورد لەگەڵ تێچووی هەر هەنگاوێکی هەڵە کە بیانەوێت بەرامبەر ئێران ئەنجامی بدەن، ژمارەیەک نییە.

وتیشی، ئەگەر ئامانجی کۆتایی وەک ترامپ چەندین جار وتوویەتی "تەنها شتێک کە ئێران ناتوانێ هەیبێت چەکی ئەتۆمییە"، ڕێککەوتن بەدی دێت، بەڵام تەنها یەک ڕێگا هەیە بۆ بەدیهێنانی ئەویش دیپلۆماسی، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و قازانجی یەکتر.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP