هەرێم نیوز
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەو کەسەمان دەستگیرکرد کە بەشێوەی هەرەمەکی تەقەی لە ماڵە خەزوورانی دەکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، تۆمەتبار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ چەند کەسێک دەبێتە دەمەقاڵییان و دواجار بە شێوەیەکی هەرەمەکی تەقە دەکات و کەسی بەرامبەر زامدار دەکات.
باسی لەوەشکرد، بۆیە دوای تۆمارکردنی سکاڵا و وەرگرتنی ڕەزامەندیی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسەوە دەستگیر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.