دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی 50 ساڵەی دامەزراندن و یۆبیلی زێڕینی یەکێتی لە بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتیی حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "كاروانى پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانى يه‌كێتى، شایستەی رێز و پێزانینە".

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاو و رێز..

له‌ یادی (50) ساڵەی دامەزراندن و يۆبيلى زێڕينى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، گه‌رمترين پيرۆزبايى پێشكه‌ش به‌ بەڕێزتان و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامان و جەماوەری یەکێتيی نيشتمانيى كوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

لەم یاده‌دا بە رێزەوە دامەزرێنەری یەکێتی، خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و هەموو ئه‌و شەهید و تێکۆشەرانه‌ بەبیر دەهێنینەوە کە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، قوربانیيان بۆ ئازادى داوه‌‌. كاروانى پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانى يه‌كێتى، شایستەی رێز و پێزانینە.

جەخت لە ئاماده‌يى و رۆڵی گرنگی یەکێتى لە پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌كه‌ينه‌وه‌. هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێکی بەهێزى پته‌وکردنی یەکڕيزيى نیشتمانی و پێکەوەیی لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاته‌کانی کوردستاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ کارکردنی هاوبەش له‌پێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا و دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلى كوردستان.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP