هەرێم نیوز
عەلی حەمە ساڵح پەیامێک دەداتە؛ بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، شێخ جەعفەر مستەفا و دەڵێت: "312بەڵگەم کۆکردوەتەوە لەسەرتان"
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵویست مەلەفی بەتالانکردنی زەوی لەلایەن کەسانی یەکەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکراشیکرد: "3 مانگە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەم، 312بەڵگەم کۆکردوەتەوە، هیچ تاڵانی و یاساشکێنی و وێرانکردنێکی شارم نەدیوە؛ لەمە گەورەتر بێت، تاڵانیەکی مەترسیداری زەوی لە سلێمانی دەستی پێکردوەو بەردەوامە، گوایە بۆ ئێوەو بەناوی ئێوەیە".
ڕوونیشیکردەوە: "بەبێ فەرمانی وەزاری و یاسا، بەناوی پێشمەرگەو هێزی ئەمنیەوە، گروپێکی شەش کەسی، هەزاران دۆنم زەویان بەنایاسایی مەتر مەتر کردوەو دەیفرۆشن و بەردوامن، تائێستا نزیکەی (80 هەزار) پارچە زەویان بەنایاسایی فرۆشتوە، بەهاکەی یەک ملیار دۆلار(سەد هەزار دەفتەر)، چ کارەساتێک ڕودەدات، چ وێرانکردنێکی سلێمانی، بەبێ تاپۆ و هیچ خزمەتگوزاریەک.. زەوی پارچەبکەو بیفرۆشە ،لە سائب ستی هەتا 100 مەتری( مەتر مەتر فرۆشرا)، سەرشەقامی ١٠٠100مەتری فرۆشرا".
زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو: "هەواری شار، قڕگە، ڕاپەڕین و قولە رەیسی، کەنەکەوە، بەکرەجۆ، سوتکە، کانی گۆمە، چواچرا، زەوی قەرەجەکان. هەموو فرۆشرا ،ناوی هەموو شەخسەکان، تێوەگلانی بەرپرسان و شارەوانیەکان.. هەمویم لەبەردەستە".
دووپاتی کردەوە: "هەفتانە نزیکەی 500 پارچە زەوی بۆ فرۆشتن دەخرێتە بازاڕەوە( هەفتەی 5 بۆ 6 ملیۆن دۆلار) خۆیان زەوی لە جوتیار وەردەگرنەوە، بەنایاسایی مەتر مەتری دەکەن، کۆمپانیایەک سەرپەرشتی ئەم پرۆسە دەکات ناوی (مادە) لە سەرچنار، کەسێک بەناوی موسا، گوایە نوێنەری ئێوەیە لەوێ دادەنیشێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: "بۆیە دەبێت ئەم وێرانکردنەی سلێمانی ڕابگرن، ئەمە بدرێتە دادگە، ئەوانەی لەم پرسەدان لە پشت وبەناوی ئێوە دەیکەن، دڵنیابن ناوی “مەساح” و دەڵاڵەکانی ڕێگای بازاڕو هەمویم لە بەردەستە، ئێوە نەبن” خەڵەف” و “هێمن” و نە “هێمن) ەکەی تر، چۆن دەتوانن زەوی لە جوتیار وەربگرن".
دەشڵێت: "بەشێکی تری ئەم کارانە لە “بینای پاشا” خوار مەکەزی چوارچرا دەکرێ، لە کیلۆمەترێکدا 23 نوسینگە دابنێن بۆ ساخکردنەوەی ،زەوی لە جوتیار وەردەگرن، بۆ هەر مەترێک ٤٨ مەتری پێدەدەن.. دواتر خۆیان مەتر مەتری دەکەنو فۆڕمی بۆ دروستدەکەن و دەیفرۆشن.".
عەلی حەمە ساڵح جەختی لەوەشکردەوە: "داوا لە جوتیاران دەکەم، زەویەکانیان تەسلیم ئەمانە نەکەن، ئەو گرێبەستانەی لەگەڵتان دەکەن نایاسایە، پێویستە خەڵک ئەم زویانە نەکڕێت، دوای مەڵێن: فێڵم لێکرا، ئەمە کارێکی نایاسایی، دڵنیابن لە هیچ بارێکدا کۆڵ لەم دۆسیە نادەین. ئەمە گەورەترین تاوانە بە رامبەر سلێمانی دەکرێ".