هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وڵامی تاقیکردنەوەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، رۆژانە لەدوای تاقیکردنەوەکانەوە پرسیار و وەڵامەکان بڵاو دەکەنەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە رۆژانە دەتوانن لەرێگای لینکی تایبەتەوە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکان ببینن.
دەقی راگەیاندراوەکە
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى (2024-2025) خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.
https://tinyurl.com/Pol12-2025A
تێبینى:-
ڕۆژانى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زمان و ئەدەبى کوردى ) دانراوە
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە، 1ی 6، بە بەشداری زیاتر لە 115 هەزار خوێندکار تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 12 لە هەرێم دەستی پێ کرد.
قۆناغی 12ی ئامادەیی دوایین قۆناغی پەروەردەییە لە هەرێم، خوێندکاران لەدوای بڕینی ئەو قۆناغە دەچنە پەیمانگە و زانکۆکانی سەر بە خوێندنی باڵا، ئەوەشی دیاری دەکات لە چ بەشێکدا بخوێنن ئەو نمرەیەیە کە لە تاقیکردنەوەی نیشتمانیی بەدەستی دەهێنن.