دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

لە دادگای فیدراڵی سکاڵا دژی نەناردنی مووچە تۆمار کرا

هەرێم نیوز

دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سکاڵایەکی یاسایی لە فەرمانبەرانی کوردستان وەرگرتوە سەبارەت بە موچە و له‌ نزیكترین كاتدا بڕیارده‌ده‌ن.

دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئاشكرای كرد، سكاڵایەك بۆ دەركردنی فەرمانی وەلائی بە مەبەستی پابەندكردنی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بۆ خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە و بە زووترین كات یەكلا دەكرێتەوە.

بەپێی ڕوونكردنەوەیەك كە لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوەتەوە، دادگاكە ئاماژەی بەوە داوە كە ئەمڕۆ یەكشەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سكاڵایەك لە لایەن فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە، تێیدا داوا كراوە خەرجكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان و لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەردەوام بێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی ژمارە (٢٢٤ و ٢٦٩/فيدڕاڵی/٢٠٢٤).

هەروەك ئەوەش ئاشكرا كراوە كە لە سكاڵاكەدا داوا كراوە فەرمانی وەلائی دەربكرێت بە پابەندكردنی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بە خەرجكردنی مووچە، ئەمەش وەك جێبەجێكردنێكی بڕیارەكەی سەرەوەی دادگا.

لە كۆتایی روونكردنەوەكەدا ئەوە ئاشكرا كراوە كە دادگای فیدڕاڵی سكاڵاكەی بە ژمارە (١٠٤/فیدراڵی/٢٠٢٥) تۆمار كردووە و رەسمی یاسایی سكاڵاكە وەرگیراوە و ”لە نزیكترین كاتدا داواكارییەكە بۆ دەركردنی فەرمانی وەلائی یەكلا دەكرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP