هەرێم نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆران کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات.
بڕیاره سبەی سێشەممە، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان کۆببێته‌وه و سێ ته‌وه‌ر تاوتوێ بكات، ئەوانیش بریتیین لە: به‌دواداچوونه بۆ پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
لە ته‌وه‌ری دووه‌مدا، پرسی لێخۆشبوونی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی كوڕ و كچی شه‌هیدان تاوتوێ دەکرێت.
لە ته‌وه‌ری سێیه‌م په‌یوه‌سته به تاوتوێكردنی گرێبه‌ستی كارمه‌ندانی حكومه‌ت.
لە 28ــی 5ــی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق لە نووسراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، مووچەی مانگی 5ــی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەکانی دیکە نانێرێت.