هەرێم نیوز
هەندێ لەلایەن سیاسییەکانی کوردستان لەبری ئەوەی لەکاتی قەیران و کێشەکاندا پشتی میللەت و حکومەتەکەی خۆیان بگرن، دەبنە بوقی داگیرکەر و بیانوو بۆ هەموو کارە خراپ و ستەمکارییەکانی عێراق دژبەکورد دەهێننەوە، لەهەموو کێشەکاندا حکومەتی هەرێم تۆمەتبار دەکەن، لەکاتێکدا ڕوون و ئاشکرایە کێشە سەرەکییەکە قەیرانی ناوخۆیی ناوماڵی شیعەیە و دەیانەوێت بەم کارانە قەیرانەکان لەناوخۆیی خۆیان دووربخەنەوە و بیخەنە گۆڕەپانی هەرێمی کوردستانەوە.
ئۆپۆزسیۆنی نانیشتیمان
هەرچەندە مێژووى دەسەڵاتى سیاسی لای کورد مێژوویەکى دوور و درێژیی نیە لەچاو وڵاتانى دراوسێدا و تەنها سێ دەیەیە کە کورد زەبرو زەنگی بەسەرەوە نەماوە و بەشێکى زۆری ئەو مێژووەش بە کێشەکانى ناوخۆییەوە بەسەر بردووە ئەگەر هەمووی کۆبکەینەوە ئەوا دە ساڵێکى تەواومان بەدەستەوە نامێنێت، بەڵام ئەوە فارس و تورک و عەرەبن لە چواردەورمان کە مێژووى سەدان ساڵەى کەڵەکەبوویان هەیە، هەر بۆیە ئەگەر بابەتى ئۆپۆزسیۆنیش لە کوردستان بە تەواویی نەخەمڵیبێت لەوە دەچێت جێگەوى گلەو گازندە نەبێت، بەڵام لەوە مەترسیدارترە نانیشتیمانی بوونی ئەم هێزانەیە کەلەپێش داگیرکەرەوە شەرعیەتی بەستەمی حکومەتە یەکلەدوا یەکەکانی عێراق دەدەن، دژ بەکورد، بەتایبەتیش لەپرسی بڕینی موچەی زیاتر لەشەش ملیۆن کورد.
ئۆپۆزسیۆنی سۆشیاڵ میدیا و چەواشەکار
بەشێک لەو هێزانەی کەلەکوردستاندا ناوی ئۆپۆزسیۆنیان لەخۆیانناوە، رۆژ تائێوارە خەریکی چەواشەکارین و سەکۆکانی سۆشیاڵ میدیایان کردووەتەوە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبونەوە و مەیدانی گەورەی خەباتەکەیان، بێ ئاگا لەوەی کورد گوتەنی هەزار قسە کردارێک ناژی.
ئەو لایەنانە چونکە کارییان لەسەر چەواشەکارییەو ئامانجیان تەنیا گەوجاندن و بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی خەڵکە تادواتر سات و سەودای خۆیانی پێوە بکەن،
دەنگی ڕەش و ڕووت بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن، تەنانەت ناتوانن بەشداری کۆبونەوەکانی حکومەت بکەن و لەوێوە گفتوگۆ و ئاڕگۆمێنتەکانیان بخەنەڕوو، بەڵام وەک هەمیشە دێن و لەسۆشیاڵ میدیاوە هەڵا دروست دەکەن.
لەم بارەیەوە هێرش عەبدولڕەحمان کەیەکێکە لەفیگەرە دیارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی،
ئۆپۆزسیۆن بوون بریتیی نییه، له نمایشی سهر تهلهفزیۆن، یان قسه فڕێدانی بهردهوام له فهیسبووك، یان بڵاوكردنهوهی بهیاننامهی بێ ناوهرۆك. جهوههری ئۆپۆزسیۆن بوونی ڕاستهقینه واتا ڕووبه ڕووبوونهوهی ههردوو حزبه دهسهڵاتدارهكه ( پارتی و یهكێتی) ئۆپۆزسیۆن دهبێت له كۆبوونهوه و دیدارهكان وجودی ههبێت بۆ ئهوهی بتوانێت بیرۆكهو پێشنیازهكانی بخاتهڕوو، كه ڕهنگه دهرچهیهك بن بۆ باشتركردنی بارودۆخهكه.
هەروەها دەشنوسێت، ئۆپۆزسیۆن بوون له سۆشیال میدیاوه ناكرێت، دهركردنی بهیاننامه هیچی لێ سهوز نابێت. دهبێت لایهنه ئۆپۆزسیۆنهكان بهبێ نمایش و دوور له خۆ نمایشكردن بیسهلمێنن، كه كاری ڕاستهقینهی ئهوان چییه؟
بۆ ئەوەی تۆ پارتی و یەکێتی بگۆڕیت، سەرەتا دەبێت کۆتایی بە ئۆپۆزسیۆنی ساختە بێنیت، کە جگە لە جەواشەکردنی ڕای گشتی هیچی تری پێ نییە.
ئۆپۆزسیۆن یان مورتەزەقە
هەرچەندە پێشتر بەشێک لەفیگەرەکانی ئۆپۆزسیۆن هێندە ئاویان دەکردە ئاشی عێراق و ئێرانەوە یان بەرەی مقاومە هێندە کورد و کوردستانیان بۆ گرنگ نەبوو، بەڵام ئێستا بەرەی مقاومە لاوازبووە و لەخراپترین دۆخی خۆیدایە، ئێستا بونەتە مورتەزەقەی داگیرکەران، هەر بۆیە لەبری ئەوەی لەسەنگەری میللەتەکەیاندابن، دەبنە پێشڕەوی هێزەشۆڤێنییەکانی عێراق و شەرعییەت بەهەموو بەدکارییەکانی عێراق دەدەن، بەبێ ئەوەی تەنیا یەکجاریش جورئەتی ئەوەیان هەبێ لە بودجەی حەشدی شەعبی و رەفحاوییەکان بپرسنەوە و بڵێن بۆچی بۆ ئەوان بودجەکراوەیە و بۆ کورد کێچێ دەکەن بەگایەک..
بۆیە باشترین وەسف بۆ ئەمانە مورتەزەقەیە و تەواو...