دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

لە ڕۆژانی جەژن بەنزینی زیاتر دەدرێت بە بەنزینخانەکان

هەرێم نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر دەڵێت: لە هەولێر و دەورووبەری ڕۆژانە زیاتر لە 850 هەزار لیتر بە بەنزینخانەکان دەدرێت ئەو بڕەش بۆ ڕۆژانی جەژن زیاد دەکەین.

 جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر رایگەیاند، لە هەولێر و دەورووبەری ڕۆژانە زیاتر لە 850 هەزار لیتر بە بەنزینخانەکان دەدرێت، بەڵام لە ڕۆژانی جەژندا ئەو بڕە بەنزینە زیاد دەکەین بۆ ملیۆنێک و 100هەزار لیتر.

ئەمەش بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی جەژندا قەرەباڵغی لە بەنزینخانەکان دروست نەبێت و بەبێ کێشە بەنزین دابەش بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم مانگە بڕی بەنزینی 750 دیناری، بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو گەیشتووەتە زیاتر لە 850 هەزار لیتر و ئێستا بە شێوەیەکی گشتیی کوالێتیی بەنزین لە بەنزینخانەکانی هەولێر زۆر باشە.

گووتی، ڕۆژانە لە هەولێر پێویستیمان بە ملیۆنێک و 500 هەزار لیتر بەنزینە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP