دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسک ئەو نوسینانەی لە ئێکس دژی ترەمپ نوسیبوی سڕیەوە

هەرێم نیوز

ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن مەسك، زنجیرەیەک لە تویتەکانی سڕییەوە کە تیایاندا سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپی تۆمەتبارکردبوو بە ئەوەی ناوی لە دۆسیەکانی جێفری ئێپستین دایە کە بە تاوانەکانی "بازرگانیی سێکسیی منداڵان"تاوانبارکراوە.

کاتێک هەوڵ دەدرێت دەستڕاگەیشتن بە یەکێک لەم تویتانە بکرێت، پەیامی "ئەم لاپەڕەیە بوونی نییە" بۆ بەکارهێنەران دەردەکەوێت، کە دڵنیایی لە سڕینەوەکە دەکاتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی پێنجشەممەدا، مەسك لە ککاتژمێر 3:10ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا پۆستێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا بانگەشەی بەشداربوونی ترەمپی لە کێشەی ئێپستاین دەکرد، پاشان لە کاتژمێر 4:43ی پاش نیوەڕۆدا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە ترەمپی لە ئاهەنگێکدا لەگەڵ ئێپستاین نیشاندەدا.

لەوەڵامی ئەم تۆمەتانەدا، کارۆلاین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی لە ئێوارەی پێنجشەممەدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا بانگەشەکانی مەسكی وەک "شتێکی بێبنەما" وەسفکرد.

لیڤیت لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی "سی ئێن ئێن" رونیکردەوە کە "ئەم روداوە ناڕەزایەتیی مەسك دەردەخات لە پڕۆژەی یاسای گەورە کە سیاسەتە دڵخوازەکانی لەخۆناگرێت، لەکاتێکدا سەرۆک سەرقاڵی پەسەندکردنی یاسا مێژووییەکانە کە شکۆ بۆ ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP