هەرێم نیوز
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەشتی پێچەوانەی حاجیان بۆ هەرێم دەستپێدەکات و سەرەتاش ئەوانەی بە رێگای وشکانی گەشتیان کردووە دەگەڕێنەوە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم ڕایگەیاند: لەگەڵ حاجیانی هەرێمین و سەرجەمیان سەلامەتن، هیچ حاڵەتێكی مردن یان نەخۆشكەوتنی قورس لەناویاندا ڕووینەداوە.
وتیشی: سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجیان پەیوەستە بە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق ئەوان بڕیاری لێدەدەن، بەڵام پێشبینیدەكەین لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەڕانەوەی حاجیان دەستپێبكات، سەرەتاش ئەو حاجیانە دەگەڕێنەوە كە بەڕێگای وشكانی گەشتیان كردووە.