دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دەرەوە گەڕێندرانەوە

هەرێم نیوز
سروە ڕەسوڵ، بەڕێوبەری گشتیی ناوەندی هەماهەنگیی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە هەزار هاووڵاتی کورد لە وڵاتانی جۆرجیا، لوبنان، میسر، دوبەی، ئەورووپا، گەڕێندراونەتەوە هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت: ڤیزامان بۆ 400 هاووڵاتی کورد کە بەهۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان، گیرییان خواردبوو وەرگرتووە، تاکوو لە تورکیاوە بگەڕێنەوە کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی هەموو ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانەوە لە وڵاتان گیریان خواردووە و ڕێژەیان سەدا 10ـیە،و سەدا 90ـی ئەو هاووڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات بوون، گەڕێنراونەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP