هەرێم نیوز
عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دەزگای ئاسایشی هەرێم جەخت لە راگەیەندراوی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی دەكاتەوە و داوا لە هەموو چین و توێژەكان دەكات پابەندی یاسا و رێنماییەكان بن لەپێناو سەلامەتیی هەموو لایەك و سەقامگیریی شارەكەمان.
پێشتر لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پشتیوانی و پاڵپشتیی تەواوی خۆمان بۆ ماف و داواڕەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەگشتی دەردەبڕین و باری دژواری ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە لەبەرچاودەگرین، لەگەڵ ئەوەشدا بە هەموو لایەكی رایدەگەیەنین كە دەنگی مووچەخۆران و ناڕەزایەتییەكانیان گەیشتووەتە هەموو دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ، بەڵام ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتی لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەكەی پێدا تێپەڕدەبێت گونجاو نابێت.