دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: سبەی سەرجەم بانکە حکومییەکان بەڕووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت

هەرێم نیوز 

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه‌ بازرگانییه‌كان رایگه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ پشوی بانكییه‌ له‌ سه‌رجه‌م بانكه‌ حكومییه‌كان و ده‌رگای بانكه‌كان به‌ڕوی هاوڵاتیان داده‌خرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی 6ی 2025، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه‌ بازرگانییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ پشوی بانكییه‌ له‌ سه‌رجه‌م بانكه‌ حكومییه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه‌ بازرگانیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ده‌رگای بانكه‌كان به‌ڕوی هاوڵاتیان داده‌خرێت، ته‌نها فه‌رمانبه‌ران ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ڕێكخستنی هاوسه‌نگی نیوه‌ی ساڵی دارایی 2025 ، بۆ ئاگاداریتان".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP