دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت نۆرەی ئۆنلاین بگرن

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، پێویستە نۆرەی ئەلیكترۆنی بە ئۆنلاین بگرن.

 بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، بۆ مامەڵەی دەركردنی كارتی نیشتمانی چەند رێكار و پێداویستییەك هەیە، پێویستە هاوڵاتییان جێبەجێی بكەن و سەرەتاش پێویستە نۆرەی ئەلیكترۆنی لە رێگەی ئۆنڵاینەوە بگیرێت، كە ئەویش دابەزاندنی ئەپلیكەیشنی (البطاقة الوطنية)ـیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوە پێویستە فۆڕم پڕ بكرێتەوە و لە كاتی ئامادەبوونیش پێویستە كارتی زانیاری و رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی هەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP