هەرێم نیوز
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی پێنج فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیەند: ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد زۆر باش و ئومێد بەخش بوون. لێکتێگەیشتنی زۆر باش لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەبووە؛ بەمزووانە ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت.
چاوەڕێ دەکەین، لەسەر بنەمای ئەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەی نێوان هەردوو شاندی هەولێر و بەغدا کراوە، ئەجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێت.
ئەوەشیخستەڕوو، هەرێمی کوردستان ئامادەیی تەواوی نیشانداوە پابەندبێت بە تەواوی بابەتە دەستوورییەکان کە لە نێوان هەردوولا هەیە ئەوەی دەمێنێتەوە کە بەغدا پابەند بێت بە بڕیارەکانی خۆیەوە.
پهیوهست به ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان، ئهو پهرلهمانتاره وتی، لهبارهی ههناردهی نهوتیشهوه "ڕێكهوتن كراوه و تهواوبوه و ههناردهكردنی نهوت دهستپێدهكاتهوه".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای زیاتر لە دوو ساڵ مشتومڕ و کێشمەکێش لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستان، هەفتەیەکە هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان بەچڕی دەستیان بە دانوستان کردووە و خواستێکی جددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەردوولا ڕێککەوتنی سەرەتاییان کردووە و تەنیا واژۆکردن و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی کۆتایی ماوە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەو بابەتەش باس بکرێت.