دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی شەش ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز

كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند، بۆ مانگی شه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 7,750 بۆ 9000 دیناره‌، بەوپێیەى موەلیدەکان لە نێوان 190 بۆ 230 کاتژمێر کاریان کردوە.

بەرێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه‌ 1/7/2025 رایگەیاند: لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (7,750) بۆ (9000) دیناره‌، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (190 بۆ 230) کاتژمێر کاریان کردوە.

سەبات بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنوری پرۆژەی_رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە بیست و چوار كاتژمێری پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن.

ئاماژە بەوەشدراوە، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ش بۆ مانگى تەمووز (7) بیست و چوار كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP