دواین هەواڵ

ئابوری‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی مووچەی هەرێم کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق باس لەوە دەکات، پێشبینیش دەکرێت ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دادگاکە بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەم پرسە کۆببێتەوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی پابەندە بە کۆبوونەوەی سەبارەت بە پرسی مووچەی هەرێم، بەتایبەت کە فەرمانبەرانی هەرێم لەو دادگایە سکاڵایان تۆمارکردووە و داوایان کردووە دادگاکە فەرمانسالاریی بەپەلە دەربکرێت بۆ خەرجکردنی مووچە، هەروەها چارەسەری بنەڕەتیی کێشەی مووچە مووچەخۆرانی هەرێم بکات.

باسی لەوە کرد، دادگای فیدڕاڵی پێش بڕیاری کۆتایی لەم بارەیەوە، دادبینی دەکات وئەوەش ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت و چەند مانگێکی دەوێت تا بڕیاری کۆتایی دەردەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، دەرکردنی فەرمانسالاری لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە بۆ ناردنی مووچەی هەرێم، سەرۆکی نوێی دادگا دوای سوێندخواردنی یاسایی دەتوانێت دەست بە کارەکانی بکات و کۆمەڵێک دۆسیەش هەن دواخراون و دەبوو دادبینیان بۆ بکرایە لەلایەن دادگا و خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگاش گۆڕاوە بەهۆی هەڵوەشانەوەی دادگا لەماوەی پێشوو، بەڵام بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشبینی دەکەین ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ئەم پرسە یەکلایی بکاتەوە و فەرمانسالاری بۆ ناردنی مووچە دەربکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP