هەرێم نیوز
هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "هەر شۆفێرێکتان بینی سەرپێچی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ دەکات ڤیدیۆی تۆمار بکەن و بۆمان بنێرن".
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "هاووڵاتییانی خۆشەویست و دڵسۆز، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گشتی و کەمکردنەوەی سەرپیچی هاتووچۆکان داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی بەڕێز دەکەین لەکاتی بینینی هەر سەرپێچییەک لە یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ".
دەڵێت: "لەلایەن شۆفێرانەوە ئەنجام دەدرێت بە ڤیدیۆ بۆمان تۆمار بکەن٫ ڤیدیۆ و زانیارییەکان بنێرن بۆ پەیجی فەرمی بـەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین لە فەیسبووک".
ئەوەش هاتووە: "دڵنیابن کە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بە جددی بەدواداچوون بۆ سەرجەم سکاڵا و ڤیـدیۆ نێردراوەکان دەکات و ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر".
بەرێوەبەرایەتییەکە دووپاتی دەکاتەوە: "تکایە لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆکە، بە وردی ئاماژە بکەن بە شوێن، کات و ڕێکەوتی سەرپێچییەکە".
ئاماژەی بەوەدا: "ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بـۆ چەسپاندنی یاسـا و دابیـنکردنی ژینگەیەکی سەلامەتتر بۆ هەمووان، هاوکاری ئێوە مایەی پێزانین و سوپاسگوزارییە".