هەرێم نیوز
کارەبای ڕاپەڕین ڕایگەیاند، نرخی ئەمپێرێک کارەبا له ناوشاری ڕانیە له‌نێوان (٥٥٠٠ ) پێنج هەزار و پێنجسەد دینار بۆ (١٠٠٠٠) دە هەزار دیناره.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە (١-٧-٢٠٢٥ )لیژنەی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بەم شێوەیە دیاری کراوە:
بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (٤٢) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری ڕانیە له‌نێوان (٥٥٠٠ ) پێنج هەزار و پێنجسەد دینار بۆ (١٠٠٠٠) دە هەزار دیناره.
ئەوەشی خستەڕوو، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (١٣٥بۆ ٢٢٨) کاتژمێر کاریان کردوە،بەپێی شوێنی کارکردن کاتەکانی کارکردنی مولیدەکان.
باسی لەوەشکرد، لەکۆبونەوەکەدا بڕیار درا بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدەکان (٢٤) کاتژمێری دەبێت ،واتە هەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی پچڕا ڕاستەوخۆ مولیدەی ئەهلی گەڕەکەکە پێدەکرێت و نابێت لە (١٠) خولەک زیاتری پێ بچێت.