هەرێم نیوز
سهرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، ههڵوێستیان ڕونه و دهبێت پهكهكه بهبێ مهرج چهك دابنێت، بهوهش "دەرگایەکی تازە بە فراوانی لەبەردەممان دەکرێتەوە کاتێک چەک و خوێن و فرمێسک بە تەواوی لە کارنامەی میللەتەکەمان دوربخرێتەوە".
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند:، چەکدانانی پرۆسەی ئاشتی خێراتر دەکات، لە چەند ڕۆژی داهاتووش لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆدەبێتەوە و قۆناغەکانی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی تاوتوێ دەکەن، دەڵێت: بە چەکدانانی پەکەکە، قۆناغێکی نوێی دیموکراسی لە تورکیا دەستپێدەکات.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی دەم پارتی، سەرۆکی دەزگای میت ئامادە دەبێت.
ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی، پێنجشەممە، 3ی 7ی 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: رۆژانی داهاتوو بۆ پرۆسەی چەکدانان زۆر گرنگ و مێژوویە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بە ئێمە دراون ئامادەکاری دەکرێت بۆ دەست پێکردنی پرۆسەکە، دەچینە نێو قۆناغێکی نوێوە، لەماوەی هەفتەی داهاتوودا چەند هەنگاوێکی گرنگ دەنرێت و هەموان شاهێدی ساتی مێژوویی دەبن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، 27ی شوباتی 2025، شاندی ئیمراڵی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە کە پەیامی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بوو، ئەمەش بووە هەنگاوی کۆتایی هێنان بە چالاکیی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)