هەرێم نیوز
مهسرور بارزانى سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان له پهیامێكدا لهبارهى یهكهم ههنگاوى چهكدانانى پهكهكه دهڵێت، "هیوادارم هەموو لایەک پابەندی بەدیهێنانی ئاشتی ڕاستەقینە بن"
ئەمڕۆ هەینی. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" ڕایگەیاند، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکات.
سەرۆکی حکوومەت نووسیویەتی: "پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم و هیوادارم هەموو لایەک پابەندی بەدیهێنانی ئاشتی ڕاستەقینە بن و سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی دەست پێ بکات".
پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە ئەشکەوتی جاسەنە، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک لە نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسی و حکوومییەکان، 30 گەریلای پەکەکە وەک هەنگاوێک بۆ پاڵپشتی لە پرۆسەی چارەسەریی ئاشتییانە، چەکەکانیان دانا.