هەرێم نیوز
نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت دڵنیا ببنەوە کە هەسەدە لە تێکەڵبوون بە حکوومەتی سوریا، دەرفەتێکی ڕێزلێگیراوی پێ دەدرێت، هەروەها متمانەی تەواویان بە دیمەشق هەیە.
ئەمڕۆ هەینی، تۆم باراك، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا بە ئاژانسی ئەسۆشییەتید پرێسی ڕاگەیاند، حکوومەتی سوریا لەگەڵ هەسەدە لەسەر پلانی تێکەڵکردنی هێزەکانیان ناکۆکن.
نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا،دەڵێت "دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە کە هەسەدە لە تێکەڵبوون بە حکوومەتی سوریا، دەرفەتێکی ڕێزلێگیراوی پێ دەدرێت، هەروەها ئێمە متمانەی تەواومان بە دیمەشق هەیە".
ئاماژەی بەوەشدا، هەسەدە وا بیردەکاتەوە ئەمەریکا پێویستە هاوسۆزی بێت، بەڵام گەر داوکارییەکانیان لۆژیکی نەبن، واشنتن ناچار نیە هاوسۆیان بێت.
جەختیشی کردەوە، ڕێگە بە هەسەدە نادرێت حکوومەت لەناو حکوومەت دروست بکات. تۆم باراك، دەشڵێت: هیچ بەرەوپێشچوونێك لە گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و کوردی رۆژئاوادا نییە.
ناوبراو لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریاوە، وتی: دۆناڵد ترەمپ بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکە، ئازایەتی نیشانداوە بەوەی هەلێکی دیکەی پێداون. وتیشی: ئەمەریکا لە کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا پەلە ناکات.