دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاگادارییەکی بەپەلە لەبارەی پڕکردنەوی پسوولەی خۆراک

هەرێم نیوز
ئاگاداریی هاووڵاتییان دەکرێتەوە تا زووە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

 ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، پەلە بکەن تەنیا دوو هەفتە ماوە بۆ بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە بەشە ئازووقەی مانگانە، هەرچی زووە ناوی خۆتان تۆماربکەن لە ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک.

جێی باسە، 10 ڕۆژ لەمەوەبەر،  بەهەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی بەغدا بڕیار درا بە درێژکردنەوەی ماوەی نوێ کردنەوەی پسوولەی خۆراک بە شێوازی ئەلیکترۆنی 1ـی مانگی 8ـی ئەمساڵ.

تێبینی، بۆ پەیوەندیکردن بە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک بۆ هەر پرسیار و گیروگرفتێک دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بکەن:
1-  07507431402
2-  07507454821.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP