دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی پۆلی نۆیەم ئاگادار دەکاتەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خوێندکارانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ئاگادار دەکاتەوە کە ئێستا دەتوانن دووبارە نمرەکانیان لە ئەپڵیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن دووبارە وەربگرنەوە. 

 لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ دڵنیابوونەوە لە سوود وەرگرتنی لە بڕیاری پێدانی پێنج  نمرە، ئێستا دەتوانن نمرە نوێیەکان لە ئەپڵیکەیشنی ئی – هەڵسەنگاندن وەربگرنەوە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا کە پێنج نمرە بدرێت بە خوێندکارانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و ئەوانەی کە خولی دووەمییان هەیە. 

ئەمساڵ 129 هەزار و 682 خوێندکاری پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەشداریی تاقیکردنەوەی نیشتمانیان کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP