دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

سێنتکۆم: هێزەکانی کوێت مووشەکێکی بالیستیی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە

هەرێم نیوز

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە هێزەکانی بەرگریی کوێت توانیویانە مووشەکێکی بالیستیی ئێرانی لە ئاسمانی وڵاتەکەیاندا بخەنە خوارەوە، هاوکات هێزەکانی ئەمریکاش چەندین هێرشی درۆنیی تارانیان پووچەڵ کردووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەی سێنتکۆم، لە کاتژمێر ١٠:١٧ی شەوی ٢٧ـی ئایار بە کاتی ڕۆژهەڵات، ئێران مووشەکێکی بالیستیی ئاڕاستەی خاکی کوێت کردووە، بەڵام هێرشەکە لەلایەن هێزەکانی کوێت خۆیانەوە بە سەرکەوتوویی بەرپەرچ دراوەتەوە و مووشەکەکە خراوەتە خوارەوە. 

ئەم هەنگاوەش لەلایەن ئەمریکاوە وەک پێشێلکارییەکی زەق و مەترسیداری ڕێککەوتنی ئاگرپێبەست لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە وەسف کراوە.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم هێرشە مووشەکییە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هاتووە کە هێزەکانی ئێران پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری یەک ئاڕاستەیان (درۆنی خۆکوژ) هەڵداوە، کە هەڕەشەیەکی ڕوون بوون لەسەر ئاسایشی ناو گەرووی هورمز و دەوروبەری.

 ڕاگەیەندراوەکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە سەرجەم ئەو پێنج درۆنە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە خراونەتە خوارەوە، و هاوکات ڕێگریش لە هەڵدانی شەشەمین درۆن کراوە لە ناو بنکەیەکی کۆنترۆڵی زەمینیی ئێران لە ناوچەی بەندەر عەباس.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP