دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی موچه‌ بڵاوكرده‌وه‌

هەرێم نیوز

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆبونەوەیەکی تایبەت بە هەوڵەکانی دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ئه‌نجامدا و ڕایگه‌یاند،  جەخت لە چڕکردنەوەی هەمو هەوڵەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و لەمبارەیەوە کۆدەنگیی و هاوهەڵوێستیی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی موچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کە مافێکی یاسایی و دەستوریی موچەخۆرانە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت کرا سەبارەت بە دوایین هەوڵ و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و لەمبارەیەوە کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کە مافێکی یاسایی و دەستووریی مووچەخۆرانە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کاری هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە کە بە داخەوە کاریگەریی زۆر خراپی کردووەتە سەر بژێوی و بارودۆخی ژیانی مووچەخۆران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە گشتی، ئەم بابەتەش کاری لەپێشینە و ئێستای حکوومەتە، لەم پێناوەشدا لە کاری بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP