دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ورچێک لە سنووری ئامێدی هێرشیکردە سەر شوانێک

هەرێم نیوز
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی، رایگەیاند: "لە سنووری شارەدێی کانی ماسێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی ورچێک هێرشی کردە سەر شوانێک".

 مەسعود بۆتی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی رایگەیاند: "ئەمڕۆ شوانێک بۆ لەوەڕاندنی مەڕەکانی چووەتە سنووری شارەدێی کانی ماسێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی، هەر لەوێ ورچێک هێرشی دەکاتە سەری و برینداری دەکات".

وتیشی: "سەرەتا ورچەکە هێرشی کردووەتە سەر مەڕەکان، شوانەکەش رێگری لێکردووە، لە ئەنجامدا دەست و قاچەکانی شوانەکە بە سەختی بریندار بووە".

ئاشکراشیکرد: "شوانەکە ناوی هوشیار ساڵحە و تەمەنی 52 ساڵە، دوای ئەوەی چووەتە بنکەی تەندروستیی کانی ماسێ، رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی دهۆک کراوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە، هەروەها ئەمە یەکەم حاڵەتە لە سنوورەکە روودەدات، کە ورچێک هێرش بکاتە سەر شوانێک".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP