هەرێم نیوز
لە پێناو بەرژەوەندی جووتیارانی سنووری مادده‌ی 140، بڕیاردرا بە کردنەوەی بازگەکان بەڕوویاندا.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا گووتی: "پرۆسه‌ی وه‌رگرتن و به‌بازار كردنی گه‌نمی جووتیاران له‌م ساڵدا به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌رێوه‌چووه و بۆته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی زۆرێك له جووتیاران".
جەختی لەوەشکرد: "بریار درا، له پێناو خزمه‌تی گشتی جووتیارانی سنووری ماده‌ی 140، له 16ی ئه‌م مانگه‌وه بازگه‌كان بۆ جوتیارانی گه‌نمی گوێرو دیبه‌گه‌و مه‌خمور ئازاد ده‌كرێن به مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له هه‌ولێر".
جەخت لەوەدەکاتەوە: "ئاسانكاری بۆ جووتیاران ده‌كرێ بۆ به‌بازاركردنی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌و مه‌رجه‌ی رێ پێدانیان له‌لایه‌ن دام‌و ده‌زگا كشتوكالیه‌كانه‌وه بۆ فه‌راهه‌م بكرێ".