هەرێم نیوز
شارەوانی هەولێر دەڵێت: "بەخاوێنکردنەوەی گۆڕەپانێک سزامان داوە".
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێک رایگەیاند: "پاش ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوودا لەلایەن گەڵابەیەک لە شوێنی قەدەغەکراو لە قەراغ شەقامی گشتی هەڵسا بوو بە فڕێدانی زبڵ و پاشماوەی خانووبەرە کە بەپێی ڕێنماییەکانی شارەوانی بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت".
دەڵێت: "بەهۆی ئەوەی تابلۆی ئاگادارکردنەوە هەڵواسراوە تایبەت بە فڕێ نەدانی زبڵ و پاشماوە".
باسی لەوەشکرد: "لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی دوای بەدواداچوون ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەرپێچیکار، دەستنیشان کراو ڕووبەڕووی سزا کرایەوە".
گووتی: "بە خاوێنکردنەوەی گۆرەپانێک لە گەڕەکی نەورۆز پشت قوتابخانەی عێراقی کە نزیکەی (200) مەتر سێجا بوو، وەک سزایەک لەبەرامبەر ئەو سەرپێچیەی کە ئەنجامی دابوو ".