دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆمەڵی دادگەری کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و سەرۆکی حزبەکە هەڵدەبژێرن

هەرێم نیوز
وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، کۆنگرەی پێنجەمی خۆی دەبەستین و سەرۆک و سەرکردایەتی حزبەکە هەڵدەبژێردرێن.

 عەباس محەمەد وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەی لە رۆژانی 19 و 20ـی ئەم مانگە لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.

باسی لەوەشکرد، لە مانگی چوارەوە ئامادەکاریمان بۆ ئەم کۆنگرەکردووە و پەیڕەوی ناوخۆ هەمواردەکرێتەوە و سەرۆک و سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن، هەروەها ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی لە 35 کەسەوە بۆ 29 کەس کەمدەکرێنەوە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیهەڵبژاردنەکانیش ئامادەیی دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هۆکارێکی دیاریکراو نییە بۆ هەڵبژاردنی هەولێر بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەممان، بەڵکو ئەو چوار کۆنگرەی کە پێشتر ئەنجاممانداوە دووانیان لە هەولێر بووە و دوانەکەی دیکەیان لە سلێمانی بووە، کۆنگرەی پێنجەمیش لە هەولێر ئەنجام دەدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP