دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لە سبەینێوە باران دەستپێدەکات

هەرێم نیوز
شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات، لە سبەی دووشەممەوە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان چەند پلەیەك روو لە دابەزین بكەن، هەروەها لە هەندێك شوێنیش بارانی هاوینەی كەم ببارێت.

 ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی دەڵێت: لە سبەی دووشەمەوە لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەكی دەریای ناوەراست بۆ سەر ناوچەکانمان، پلەکانی گەرما ڕوو لەنزمبوونەوە دەكەنەوە و گەرمای بەتین بە ڕێژەی 2 تا 4 پلە کەم دەبێتەوە.

راشیگەیاند: رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ناوبەناو لە هەندێك شوێن بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیدارەی سۆران، ئەگەر هەیە بارانی هاوینەیی دروستببێت.

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: بە گشتی پلەکانی گەرما لە سبەیەوە تا رۆژی یەکشەمەی هەفتەی داهاتوو لە ئاستێکی ئاسایی هاوینەدا دەمێننەوە، بەڵام دواتر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەست پێ دەکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP