هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ كیڤن لیهی فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا كرد، دۆخی سیاسی و تەناهیی عێراق و هەرێمی كوردستان، پێوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی پێشمەرگە و هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر و جووڵەكانی داعش لە عێراق و سووریا، تاوتوێ كران.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، سوپاسالاری پێشمەرگە و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جووڵه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، تاوتوێ كران."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە: "هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى جددييه له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا، له‌مباره‌يه‌وه داكۆكييان له گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌وتى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كردەوە".
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە: "نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر دووپات كرده‌وه و ستایشی رۆڵی جەنەراڵ لیهی کرد بەتایبەتی بۆ پشتیوانی و یارمەتیدانی لە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "دۆخى سووريا و كورد و پێكهاته‌كان له‌وێ، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو".