دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

یەکێتیی زانایان: فرۆشتنی شوقە و خانوو پێش تەواوبوون حەرامە

هەرێم نیوز 

وتەبێژی یەکێتیی زانایان رایدەگەیەنێت، فرۆشتنی شوقە و خانوو بە هاووڵاتییان پێش تەواوبوونی حەرامە. دەشڵێت، "ئەم جۆرە مامەڵەیە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی موڵک و ماڵی هاووڵاتییان."

د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایان رایگەیاند، "کاتێک کۆمەڵە خانوو یان شوقەیەک لەلایەن کەسێکەوە دەکڕدرێن و داوا دەکەن بە کۆمەڵێک مەرج بۆیان تەواو بکرێت، بەڵام پێش ئەوەی تەواو بکرێن، دەیفرۆشێتەوە بە هاووڵاتییان، ئەم جۆرە مامەڵەیە حەرامە."

بە وتەی د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، ئەم بابەتە لەسەر داوای بەشێک لە هاووڵاتییان وروژێندراوە، "لە ماوەی رابردوودا، بەشێکی زۆری هاووڵاتییان بەو هۆیەوە زەرەر و زیانیان بەرکەوتووە، لەلایەن چەندین کۆمپانیاوە بەم شێوەیە هەڵخەڵەتێندراون."

وتەبێژی یەکێتیی زانایان ئاماژەی بەوەش کرد، "مامەڵەکردن بەم شێوازە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی ماڵی هاووڵاتییان و زەرەر و زیان، بۆیە دروست نییە و حەرامە."
 
لە هەرێمی کوردستان بەشێک لەو پرۆژانەی یەکەی نیشتەجێبوون کە دروست دەکرێن، وەکو پێشەکی پارە لە خاوەن پشکەکان وەردەگیرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP