دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

دژەتیرۆری کوردستان: دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو لە كێڵگەی نەوتی خورمەڵە كەوتنە خوارەوە

هەرێم نیوز
دژەتیرۆری كوردستان دەڵێت، بەدرۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی خورمەڵە و هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە.

 دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە 14ی تەمموزی 2025، لە کاتژمێرەکانی 20:20 و 20:25، دو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە.

دژەتیرۆر وتوشیەتی"خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە."

كێڵگەی خورمەڵە كە دەكەوێتە سنوری مەخمور لە پارێزگای هەولێر، لەلایەن كارگروپەوە كاری تێدە دەكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP