دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆبوونەوەی لوتکەی پارتی و یەکێتی کۆتایی هات

هەرێم نیوز 

کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ، بەسەرپەشتی  بارزانی لە پیرمام کۆتایی هات.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی 7ی 2025، لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دا هاتووە، هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە چوارچێوەی دەستووردا بە ئاراستەی چارەسەرکردن بەهەماهەنگی هەردوولا بهاوێژرێن.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەی ئاستەنگ و ئاڵەنگارییەکان تێپەڕێنن و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بکەن.

هەروەها پارتی و یەکێتی جەخت لە یەکهەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق دەکەنەوە بۆ ئەوەی هاوکار و پشتیوان بن لە چارەی کێشەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP