هەرێم نیوز
بە سەرپەرشتی بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەربارەی پرسی پێکهێنانی حکومەت و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆدەبنەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کاتژمێر ١١ لە هەولێر کۆببنەوە
چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەو فشارانە بكرێت كە لە لایەن بەغداوە خراوەتە سەر خەڵكی هەرێمی كوردستان، یەكێكیش لەوانە بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە كە نزیكەی سێ مانگە لە لایەن بەغداوە مووچەكانیان بە بارمتە گیراوە.
هەروەك چاوەڕێ دەكرێت كە باس لە دوایین هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بكرێت.