دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ژماریەك ڕاوچی پۆلیسێكی دارستان بریندار دەكەن

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، كاتژمێر 4:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند ڕاوچییەك تەقەیان لە مەفرەزەیەكی پۆلیسی دارستان كردوە و بەهۆیەوە کارمەندێكی پۆلیس بەناوی باقی ئەبوبکر برینداربوە، چەكدارەكان هەڵهاتون و ئۆئۆمبیلەکەیان بەجێهێشتوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەش (نقیب هاوڕێ جلیل قادر) لەسنوری گوندی سەنگەر بەمەستی نەهێشتنی دیاردەی ڕاوکران دەرچونێکیان ئەنجامداوە، چەند چەکدارێکی نەناسراو هەستاون بە تەقەکردن لە مەفرەزەکە و لەئەنجامدا کارمەندێکمان بە ناوی (باقی ابوبکر) بریندار بووە.

ئاماژەبەوەشدراوە، دواتر چەکدارەکان ئۆئۆمبیلەکەیان کە لەجۆری نیسان پاتڕۆڵە بەجێهێشتوەو هەڵهاتوون، لە ئێستادا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە و ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر.







Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP