هەرێم نیوز
پۆلیسی گەرمیان ڕوونکردنەوە دەدات لەبارەی ڕووداوی کوژرانی 3 کەس بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە.
علی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: "دوای ئەوەی لەبەرواری 23-6-2025 تاوانێکی کوشتن لەگوندی سەیبێخانی سەربەناحییەی شێخ تەویل لەنێوان 2 لایەن بەهۆی کێشەی زەوی وزارەوە ڕویدا".
جەختی لەوەشکردەوە: "لەئەنجامدا 3 کەس بەناوەکانی (سەرهەنگ جەزا محەممەد) لەدایکبووی 2004 و (محەممەد جەزا محەممەد) لەدایکبووی 1999 لەلایەنی بەرامبەریش کەسێک بەناوی (محسن علی محەممەد) لەدایکبووی 1997 بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیان لەدەستدابوو".
دووپاتیکردەوە: "دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و وەرگرتنی وتەی 4 شاهید کەڕوداوەکە بەوجۆرە بووە کە کەسێک 2 کەسی کوشتوە کەبرای یەکترن و کەسێکی دیکەی بریندارکردوە دواجار خۆشی کوشتوە".
پۆلیسی گەرمیان ئەنجامی ڕاپۆرتەی کۆتایی دەخاتە ڕوو زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات: "دوای لێکۆڵینەوەی وردی پۆلیس و ئەنجامی ڕاپۆرتی توێکاری پزیشکی دەربەندیخان دەرکەوت کە تاوان لێکراو (محسن علی محەممەد) 5 فیشەکی بەرکەوتوەو خۆی نەکوشتوە بەڵکو کوژراوە".
سەبارەت بە تۆمەتبارانی ڕووداوەکەش دەخاتەروو: "لەئێستادا 12 کەس لەهەردوو لایەن دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 6 تۆمەتباری تر بەهەمان مادە دەرچووە".