دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئیسلامی راگەیەندرا

هەرێم نیوز
وەزارەتی ئەوقاف ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ــی خوێندنی ئیسلامی رادەگەیەنێت.

 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت: "ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەیەمی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2024-2025 خوێندنی ئیسلامی سەربەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی راگەیەندرا".

گووتی: "بەو بۆنەیەوە قوتابییان دەتوانن رۆژی دووشەممە 14ی تەمووزی 2025، لەرێگەی قوتابخانەکانیانەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە".

باسی لەوەشکرد: "کۆتا رۆژ بۆ پەڵپ رۆژی 20-7-2025 دەبێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP