دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پرسی مووچەی هەرێم کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز
بە پێی زانیاریەکان ئەمڕۆ ئێوارە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی  محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پرسی مووچەی هەرێم و کۆمەڵێک پرسی دیکە کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و بوونی هێزەکانی تورکیا لە عێراق پاش چەکدانانی پەکەکە تاوتوێ دەکرێت.

هەروەها لە بەشێکی تری تەوەرەکاندا  دووبارە بوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و پرسی بەردانەوەی ئاوی تورکیا بۆ ناو عێراق تاوتوێ دەکرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە کە کۆبونەوەکە کاتژمێر ٥ دەستپێدەکات بەشێکی ئەم پرسانە یەکلایی دەکرێتەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP