دواین هەواڵ

عێراق‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

وادەی پێدانی ژمارەی هەڵبژاردنەکان بۆ هاوپەیمانی و حیزبەکان و تاک کاندیدەکان راگەیەنرا

هەرێم نیوز 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەی پێدانی ژمارەی هەڵبژاردنەکانی بۆ هاوپەیمانی و حزبەکان و تاک کاندیدەکانی ڕاگەیاند، هاوکات دووپاتی کردەوە کە 15 ڕۆژ دوا وادەیە بۆ تەواوکردنی وردبینیکردنی سەرجەم داتاکانی کاندیدەکان.

جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق، ڕایگەیاند، كۆمسیۆن بەردەوامە لە كارەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 11ی تشرینی دووەمی ئایندەو؛ سەرەتای مانگی هەشت پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەزمونیی ئەنجام دەدرێت و كۆمسیۆن ئامێری تایبەت بە پرۆسە ئەزمونییەكە وەردەگرێتەوە، بەوپێیەی پرۆسەی نۆژەنكردنەوەیان هێشتا بەردەوامە. 

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتیشى: لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ رێكخستنی تیروپشكی تایبەت بە هاوپەیمانی و پارت و كاندیدە تاكەكەسییەكان لە رۆژی 5ی ئابی ئایندەدا، كۆمسیۆن هێشتا لەرێگەی هۆبەی كاروباری كاندیدەكانەوە وردبینی دەكات بۆ بەرایی كاندیدەكان دەكات.

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق، ئەوەشى خستەڕوو ئەو كاندیدە تاكەكەسییانەی كە لەسەر كورسییە گشتییەكان و كورسی پێكهاتەكان كێبركی دەكەن، وردبینی لە تۆمارەكانیان كراوەو رەوانە كراون بۆ دڵنیابوونەوە لە شایستەیی كاندیدبوونیان. 

ناوبراو زیادیکردو وتى: چەندین دیدار لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی كراوە لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆندا بەمەبەستی پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن، هێشتا وردبینیكردنی بەراییەكان بەردەوامەو كۆمسیۆن پێویستی بە 15 رۆژ هەیە بۆ كۆتایهێنان بەم كارە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP